دانیمارك داوا لە پەنابەرە سوورییەكان دەكات بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان
لەسەر تابلۆكان ئاڵایەكی وڵاتی سوریا هەیە و لەسەری نووسراوە "وڵاتەكەتان چاوەڕێتان دەكات"، لە بەشێكی زۆر شەقامی كۆبنهانگن هەڵواسراوە و ئەم تابلۆیانەش نیگەرانییەكی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێكەوتەوە، هەندێك لە چالاكوانە سوورییەكان حكوومەتی دانیماركیان بە ەەگەزپەرست ناوبردووە.
شایانی باسە وڵاتی دانیمارك یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین پەنابەری سووری لێیە و بەپێی دوایین ئامارەكان لە ساڵی 2011ەوە تاوەكو ئێستا 40 هەزار پەنابەر ەووی لەو وڵاتە كردووە.
باسنيوز
