کونسوڵی ئۆکراینا لە شاری سانپیتەرسبێرگی روسیا دەستبەسەرکرا

کونسوڵی ئۆکراینا لە شاری سانپیتەرسبێرگی روسیا دەستبەسەرکرا
ده‌زگای ئاسایشی روسیا رایگه‌یاند، كونسوڵی گشتی ئۆکراینا لە شاری سانت پێترسبۆرگ له‌كاتی وه‌رگرتنی زانیاری نهێنیدا ده‌ستگیركرا.
کونسوڵی ئۆكراینا له‌و روسیا، له‌كاتی وه‌رگرتنی زانیاری نهێنی ده‌ستگیركراوە‌
ده‌زگای ئاسایشی روسیا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌یكدا بڵاویکردەوە، دوێنێ ئاسایشی فیدراڵی روسیا لە سانت سانپیتەرسبێرگ، ئەلێکساندەر سوسونیوک، كونسوڵی ئۆكراینای له‌و وڵاته‌ ده‌ستگیركردوه‌، له‌كاتی وه‌رگرتنی زانیاری نهێنی و هەواڵگری له‌ هاوڵاتیه‌كی روسی.
پێشتر ئەو دیپلۆماتکارە چەند چالاکییەکی دژی روسیا ئەنجامداوە کە پێچەوانەی کاری دیپلۆماسییەتە
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشتر ئەو دیپلۆماتکارە چەند چالاکییەکی دژی روسیا ئەنجامداوە کە پێچەوانەی کاری دیپلۆماسییەتە، لەبەرامبەردا بەپێی رێکارەکانی یاسایی نێودەوڵەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو دیپلۆماتکارە بیانیە دەکەن.

بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دیپلۆماتەکارەکان لەو وڵاتەی کاری تێدا دەکەن مافی پارێزبەندیان هەیە، بەڵام لەکاتی پێشێلکردنی یاساکان و کاری سیخوڕی مافی مانەوە و پارێزپەندی لەدەست دەدەن، بەپێی پەیماننامەی ڤییەنناش لەهەرکاتێکدا دەوڵەتی وەرگر دەتوانێت دیپلۆماتکار کە کە پیشێلی یاسای کردوە دەوڵەتی نێردەر ئاگاداربکاتەوە، کە ئەو کەسە مانەوەی لەو دەوڵەتدا قبوڵکراو نیە.





خه‌ندان
Top