سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن: ئامادەم بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری کۆریای باکور

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن: ئامادەم بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەری کۆریای باکور

سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن رایگەیاند، بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت، ئامادەیی خۆی بۆ کۆبونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور دەردەبڕێت.

یوشیهاید سوگا، سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا کە لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی و نێودەوڵەتی لە واشنتن ڕێکخرابو، رایگەیاند، "ئامادەم بۆ دیداری سەرۆک کیم جۆنگ ئون بەبێ هیچ مەرجێکی پێشوەخت، سورم لەسەر کارکردن لە هێڵەکانی پێشەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڕفێنراوەکان و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باکور".
تۆکیۆ دەڵێت، کۆریای باکور ژمارەیەک هاوڵاتی ژاپۆنی ڕفاندوە
سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن بە بەردەوامی پشتگیری خۆی بۆ نزیکبونەوەی شینزۆ ئابێ، سەرۆک وەزیرانی پێشوی وڵاتەکەی بۆ پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باکور دەربڕیوە، کە تۆکیۆ دەڵێت، ژمارەیەک هاوڵاتی ژاپۆنی ڕفاندوە.
دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی ژاپۆنی لە ساڵانی نێوان 1970 بۆ 1980دا لەلایەن کۆریای باکورەوە رفێنران، تۆکیۆ ئەو پرسە بە ئەولەویەتی کارکردنی دادەنێت
دوای ئەوەی ژمارەیەک هاوڵاتی ژاپۆنی لە ساڵانی نێوان 1970 بۆ 1980دا لەلایەن کۆریای باکورەوە رفێنران، تۆکیۆ ئەو پرسە بە ئەولەویەتی کارکردنی دادەنێت بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ کۆریای باکور تاوەکو رزگاریان بکات.
لە ساڵی 2002 دا کۆریای باکور دانی بە رفاندنی 13 هاوڵاتی ژاپۆنیدا نا و ڕێگەیدا پێنج لەو هاوڵاتیانە بگەڕێنەوە بۆ ژاپۆن
لە ساڵی 2002 دا کۆریای باکور دانی بە رفاندنی 13 هاوڵاتی ژاپۆنیدا نا و ڕێگەیدا پێنج لەو هاوڵاتیانە بگەڕێنەوە بۆ ژاپۆن.

پیونگیانگ دەڵێت، ئەو هەشت هاوڵاتییەی دیکە مردون، بەڵام بەڵگەی لەسەر مردنەکانیان نەداوە، لەکاتێکدا تۆکیۆ دەڵێت، بەلایەنی کەمەوە 17 هاوڵاتی ژاپۆنی لای کۆریای باکور دەستگیرکراون و گومان دەکەن کە دەزگای هەواڵگری کۆریای باکور دەیان هاوڵاتی دیکەی بە نهێنی فڕاندبێت.



خەندان
Top