بایدن داوای کۆبوونەوە لە سەرۆکی رووسیا دەکات
بەپێی بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیاوە کردووە.
لەو پەیوەندییەدا، جۆ بایدن نیگەرانیی وڵاتەکەی لەبارەی بارودۆخی نیمچەدوورگەی کریمیا و ئاڵۆزییەکانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، بە ڤلادیمێر پوتین گەیاندووە.
هەروەک کۆشکی سپی رایگەیاندووە، سەرۆکی ئەمریکا داوای دروستکردنی پەیوەندیی سەقامگیری لە سەرۆکی رووسیا بۆ پاراستنی بەرژوەندییەکانی هەردوولا، کردووە.
جۆ بایدن هەروەها داوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی لە ڤلادیمێر پوتین لە وڵاتێکی دیکە ”وڵاتی سێیەم“، لە چەند مانگی داهاتوودا، کردووە.
باسنيوز
