دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 137 ملیۆن و 333 هەزار و 741 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ سێشەممە 13-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، هیندستان، بەرازیل، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، باشووری ئەفریقیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 106 ملیۆن و 549 هەزار و 339 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 961 هەزار 227 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.




باسنيوز
Top