جۆرێكی دیکەی ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە كەركووك

جۆرێكی دیکەی ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتە كەركووك
تاكوو ئێستا بە سێ قۆناخ، ڤاكسینی كۆرۆنا، لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراقەوە گەیشتووەتە شاری كەركووك و ئەمەیان جۆرێكی نوێی ڤاكسینی دژە كۆرۆنایە.

لەمبارەیەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 12/4/2021، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، دوێنێ یەكشەممە، هەزار و 170 دەرزیی ڤاكسینی جۆری (فایزەر) گەیشتە كەركووك و بۆ یەكەم جارە ئەو جۆرە دەرزییە دژە كۆرۆنایە دەگاتە شاری كەركووك و ئەو ڤاكسینە لەناو ساردکەرەوەی تایبەت دادەنرێت و ئێستا لە نەخۆشخانەكانی ئازادی و كەركووكی گشتی هەیە و نابرێتە شوێنی تر، هەر هاووڵاتییەك مەبەستی بێ، دەتوانێت بڕوات لەو دوو نەخۆشخانەیە ئەو دەرزییە لە خۆی بدات.

گوتیشی: “پێشتر دوو قۆناغی دیكەی ڤاكسینی كۆرۆنا گەیشتوونەتە كەركووك، کە لە قۆناغی یەكەمدا دوو هەزار ڤاكسینی چینی و پاشان قۆناغێكی تری ناردنی ڤاكسینی ئەسترازێنێكای بەریتانی بوو، ئێستا لە چەند بنكەیەكی كەركووك ئەو ڤاكسینانە بۆ هاووڵاتییان بەردەستن”.

ئەوەشی خستە روو، ئەمەی ئێستا ڤاکسینێکی نوێیە گەیشتووەتە شارەکە.




باسنيوز



Top