سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەشداری مەڕاسیمی ناشتنی شازادە فلیپ ناکات

سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەشداری مەڕاسیمی ناشتنی شازادە فلیپ ناکات
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەشداری مەڕاسیمی ناشتنی شازادە فلیپ ناکات کە بڕیارە شەممەی داهاتو بەئامادەبونی تەواوی خێزانی شاهانە بەڕێوەبچێت.
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەشداری مەڕاسیمی ناشتنی شازادە فلیپ ناکات کە بڕیارە شەممەی داهاتو بەڕێوەبچێت
لەراگەیەنراوێکدا، ئەمڕۆ یەکشەممە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا رایگەیاند، بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەشداری مەڕاسیمی ناشتنی شازادە فلیپ ناکات کە بڕیارە شەممەی داهاتو بەئامادەبونی تەواوی خێزانی شاهانە بەڕێوەبچێت، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە سەرۆک وەزیران دەیەوێت رێگە بۆ کەسوکار و خێزانی شاهانە خۆشبکات کە ژمارەیان زۆرە، رێنماییەکانی کۆرۆناش رێگە بەکۆبونەوەی ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک لەیەک کاتدا نادات.
بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆنا تەنها 30 کەس رێگەیان پێدەدرێت بەشداری مەڕاسیمەکە بکەن
ئەوەش ئاشکراکراوە، بەهۆی رێکارەکانی کۆرۆنا تەنها 30 کەس رێگەیان پێدەدرێت بەشداری مەڕاسیمەکە بکەن.

جگەلەوە، شازادە میگان هاوسەری شازادە هاری کە لەئەمریکا دەژین و جیابونەوەی خۆیان لەخێزانی شاهانە راگەیاند، بەپێی ئامۆژگاری پزیشکەکانی و بەهۆی دوگیانبونی بەشداری مەڕاسیمەکە ناکات، بەڵام جەختیان لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە شازادە هاری بەشداری مەڕاسیمەکە دەکات.

رۆژی هەینی رابردو، کۆشکی بوکینهام مردنی شازادە فلیپی هاوسەری شاژنە ئەلیزابێسی دوەم شاژنی بریتانیای لەتەمەنی 99 ساڵیدا راگەیاند، بەوهۆیەشەوە تا 17-ی ئەم مانگە ماتەمینی نیشتیمانی لەبریتانیا راگەیەنراوە.





خەندان-
Top