لێکۆڵینەوەیەکی ئیسرائیلی: ڤایرۆسی گۆڕاوی ئەفریقای باشور توانای تێکشکاندنی ڤاکسینی فایزەری هەیە
زانایانی ئیسرائیل لەدویان توێژینەوەدا بۆیان دەرکەوتوە، جۆری گۆڕاوی ئەفریقای باشور تاڕادەیەک توانای تێکشکاندنی ڤاکسینی فایزەری هەیە
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، هەرچەند جۆری گۆڕاوی کۆرۆنای ئەفریقای باشور لەوڵاتەکەیان کەمە، بەڵام زانایانی ئیسرائیل لەدویان توێژینەوەدا بۆیان دەرکەوتوە، جۆری گۆڕاوی ئەفریقای باشور تاڕادەیەک توانای تێکشکاندنی ڤاکسینی فایزەری هەیە.
توێژینەوەکە بەراوردی ئەنجامەکانی 400 کەسی هەڵگری ڤایرۆسەکەی کردوە دوای ئەوەی یەک دۆز یان دو دۆز لەڤاکسینی فایزەریان وەرگرتوە لەگەڵ گروپێکی دیکە کە ڤاکسینەکەیان وەرنەگرتوە.
بەپێی ئەنجامەکانی، دەرکەوتوە بونی ڤایرۆسەکە لەو کەسانەی دو جار ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە هەشت هێندە زیاترە لەو کەسانەی کە هیچ ڤاکسینێکیان وەرنەگرتوە
توێژینەوەکە لەلایەن زانکۆی تەلئەبیبەوە ئەنجامدراوە بەهاوبەشی لەگەڵ کلالیت کە فراوانترین دامەزراوەی چاودێری تەندروستییە لەئیسرائیل و بەپێی ئەنجامەکانی، دەرکەوتوە بونی ڤایرۆسەکە لەو کەسانەی دو جار ڤاکسینەکەیان وەرگرتوە هەشت هێندە زیاترە لەو کەسانەی کە هیچ ڤاکسینێکیان وەرنەگرتوە بەوەش ئەگەر توشبونی کوتراوەکان لەسەدا 5.4 زیاتر بوە.
پێشتر کۆمپانیای فایزەر بانگەشەی ئەوەی دەکرد، ڤاکسینەکەیان بەڕێژەی لەسەدا 95 توانای بەرگری هەمو جۆر و شێوەگۆڕاوەکانی کۆرۆنای هەیە، بەڵام ئەم توێژینەوەیە سەرەتای پێداچونەوەی ئەو ڤاکسینەیە بەرێژەی کاریگەریی بەرامبەر جۆرە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا.
خەندان-
