تەندروستی جیهانی هۆکارەکانی زیادبونی توشبون و مردن بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

تەندروستی جیهانی هۆکارەکانی زیادبونی توشبون و مردن بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، حاڵەتەکانی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و مردن بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە سەرانسەری جیهاندا بەرزبوەتەوە، بەشێکی بەهۆی ئەوەی وا بیردەکرێتەوە هەر کە ڤاکسینەکە وەرگیرا ئیتر ڤایرۆسەکە بڵاونابێتەوە.

مارگرێت هاریس، وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO رایگەیاند، ژمارەی توشبوان و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بەرزبونەتەوە، هۆکاری ئەم بەرزبونەوەیە بۆ چەند فاکتەرێک دەگێرێتەوە، لەوانە زیادبونی جۆرەکانی ڤایرۆسەکە، جێبەجێنەکردنەوەی ڕێوشوێنەکانی تەندروستی گشتی و دەستپێکردنەوەی ژیانی ئاسایی کە خەڵکی پاش ماوەیەکی زۆر لە قەدەغەکردنی هاتوچۆکان تێکەڵ بونەتەوە.
یەکێک لە گرفتەکانی تر بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خەڵکی وا دەزانن هەبونی ڤاکسینەکە کۆتایی بە قەیرانەکە دەهێنێت
ئاماژەی بەوەشکردوە، یەکێک لە گرفتەکانی تر بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خەڵکی وا دەزانن هەبونی ڤاکسینەکە کۆتایی بە قەیرانەکە دەهێنێت.
خەڵکی بە هەڵە تێگەیشستون، وا دەزانن ڤاکسین گواستنەوەی ڤایرۆسەکەش ڕادەگرێت
وتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوەشکردوە، "خەڵکی بە هەڵە تێگەیشستون، وا دەزانن ڤاکسین گواستنەوەی ڤایرۆسەکەش ڕادەگرێت، لە ڕاستیدا وا نییە، ڤاکسینەکە بۆ کەمکردنەوەی نەخۆشکەوتنی قورسە بەهۆی ڤایرۆسەکەو بۆ ئەوەیە ژمارەی مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە کەمبێتەوە".
تا ئێستا نزیکەی 670 ملیۆن کەس لە جیهاندا دژ بە ڤایرۆسەکە کوتراون
بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، تا ئێستا نزیکەی 670 ملیۆن کەس لە جیهاندا دژ بە ڤایرۆسەکە کوتراون، هەرچەندە زۆربەی ئەو ژمارەیەک لە وڵاتە دەوڵەمەندەکانن، بۆیە ڕێکخراوەکە هۆشداری دەدات کێشەیەکی زۆری کەمی ڤاکسین هەیە.




خەندان-
Top