ئێران به‌رده‌وامه له فرۆشتنی نەوت به ڤەنزوێلا، ئیداره‌ی بایدنیش بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردوه
دو کەشتی باهه‌ڵگری نه‌وت لە دو مانگی ئەمساڵدا سەدان هەزار بەرمیل بەنزینیان گهیاندوەته ڤەنزوێلا
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، دو کەشتی باهه‌ڵگری نه‌وت كه ئێران خاوەنداریهتیان ده‌كات لە کۆتایی مانگی (کانونی دوەم/1) و سەرەتای مانگی (شوبات/2)ی ئەمساڵدا سەدان هەزار بەرمیل بەنزینی ئێرانی‌یان گهیاندوەته ڤەنزوێلا، هاوکات سێیه‌م بارهه‌ڵگری کۆمپانیای نەتەوەیی ئێران 270000 (دو سه‌د و حه‌فتا هەزار) بەرمیل بەنزینی دیکەی لە 20ی (شوبات/2)دا گەیاندبوە ئه‌و وڵاته.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر ئه‌و كرداره‌ی ئێران رانه‌گه‌یاندوه
ئیداره‌ی جۆ بادین، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی به‌رامبه‌ر ئه‌و كرداره‌ی ئێران رانه‌گه‌یاندوه، ئه‌وه‌ش ئاماژه‌یه‌كه كه ئه‌مریكا چاو پۆشی له سزا ئابورییه‌كانی به‌رامبه‌ر ئێران ده‌كات.
ئه‌و كرداره‌ی ئێران له‌لایه‌ن چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە پشتڕاستکراوەتەوە
ئاژانسی رۆیته‌رز باسی لەوەشکردوە، كه ئه‌و كرداره‌ی ئێران له‌لایه‌ن چەند سەرچاوەیەکی جیاوازەوە پشتڕاستکراوەتەوە، لەوانە (TankerTrackers.com) كه كۆمپانیایه‌كی خزمەتگوزاری ئۆنلاینه بۆ چاودێریكردنی شوێن و كاتی گواستنەوەی وزەی جیهانی بە بەکارهێنانی وێنەی مانگی ده‌ستكرد و داتای دەریایی، هه‌روه‌ها خزمەتگوزاری ده‌سته‌ی بازاڕی وزەی بریتانی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی دوه‌م ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستكردوەتهوه.
ڤه‌نزویلا زێڕ و سوتەمەنی فڕۆكه‌ی راده‌ستی تاران كردوه
بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئێران، ڤه‌نزویلا زێڕ و سوتەمەنی تایبه‌تی فڕۆكه‌ی چەند کەلوپەلێکی دیکەی راده‌ستی تاران كردوه.
له‌مانگی (ئایار/5) و (حوزه‌یران/6) ساڵی 2020 ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا دەستی گرت بەسەر چوار بارهه‌ڵگری نه‌وتی ئێران‌دا، کە بەنزینی ئێرانی بۆ ڤەنزوێلا هەڵگرتبو.
خه‌ندان-
