نزیکەی 105 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە

نزیکەی 105 ملیۆن تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 135 ملیۆن و 385 هەزار و 66 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ شەممە 10-4-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمریکا، بەرازیل، هیندستان، فەرەنسا، رووسیا، بەریتانیا، تورکیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، ئێران، ئۆکرانیا، پیرۆ، چیک، باشووری ئەفریقیا، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، چیلی، کەنەدا، رۆمانیا، بەلجیکا و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 104 ملیۆن و 950 هەزار و 700 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 930 هەزار 818 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.



باسنيوز
Top