پێنتاگۆن ڕەتی دەکاتەوە پەیوەندیی بەو هێرشەوە بێت کە کراوەتە سەر کەشتییەکی جەنگیی ئێران
مەکنولێتی جەختی کردوووەتەوە کە هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە هیچ پەیوەندییەکیان بەو ڕووداوەوە نییە و ناکرێت هیچ زانیارییەکی زیاتر لەلایەن وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ئاشکرا بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە (سکای نیوز)ی عەرەبی زانیویەتی، کە ئەم کەشتییە جانگییە ئێرانییە ئەرکی ئەنجامدانی هەواڵگری لە دەریای سوور و رۆژئاوای کەنارەکانی یەمەنی پێ سپێردراوە.
ماڵپەڕی (تەسنیم)ی سەر بە سوپای پاسداران رۆژی سێشەممە لەزاری سەرچاوەیەکەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە کەشتییەکی ئێرانی لە دەریای سوور تووشی رووداوێک بووە.
(تەنسیم) ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە ئەو کەشتییە ساڵانێکە لەو ناوچەیە کار دەکات و چاودێریی و پاڵپشتی کەشتییە جەنگییەکانی ئێران دەکات، کە بۆ یاوەریی کەشتیە بازرگانییەکان دەنێردرێن.
باسنيوز
