یەكێتی ئەوروپا: ھێشتا زۆر زووە بۆ باشبكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا

یەكێتی ئەوروپا: ھێشتا زۆر زووە بۆ باشبكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا
سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپا، ئۆرسۆلا ڤۆن دێر لاین رایگەیاند، ئەوروپا دەیەوێت پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئەنقەرە باش بكات، بەڵام "ھێشتا زۆر زووە بۆ ئەوە".

لە لێداوانێكدا دوای دیداری لەگەڵ سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ڤۆن دێر لاین ئاشكرایكرد، كۆمسیۆن لە ماوەیەكی نزیكدا پێشنیازێك ئاراستەی توركیا دەكات، بۆ دڵنیایی لە پارەدان بە پەنابەران، ئاماژەشیكرد، پابەندبوونی ئەنقەرە بە رێككەوتنی كۆچبەرانی ساڵی 2016 "نیاز پاكی"ی دەردەخات.

لە لایەكی دیكەوە، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەورووپا، نیگەرانی خۆی دەربڕی لە بارەی بڕیاری خۆكشاندنەوەی توركیا لە مانگی رابردوو، لە رێككەوتنی ئیستانبۆڵ بۆ پاراستنی ئافرەتان لە توندوتیژی.

جەختیشیكردەوە لەسەر ئەوەی "رێزگرتن لە مافە سەركییەكان و سەوەری یاسا كارێك زۆر گرنگە".

سەرچاوە: رۆیتەرز
k24 -
Top