وەزارەتی دەرەوەی توركیا بانگھێشتی باڵیۆزی چین دەكات بەھۆی "ھەندێك بڵاوكراوە لە پێگە كۆمەڵایەتییەكان"
رۆیتەرز لە دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا گواستووەتەوە، باڵیۆزی توركیا بانگھێشت كراوە بەھۆی "ھەندێك بڵاوكراوە، كە ھەندێك لە سیاسەتوانانی بەرھەڵستكاری كردووەنەتە ئامانج".
رۆژنامە "زەمان"ی توركیایی ئاماژەی كردبوو، باڵیۆزخانەی چین لە ئەنقەرە "ھەراسانی خۆی پیشاندابوو لە یادكردنەوە یادی 31 ساڵەی كۆشتاری بارین، كە سوپای چین لە توركستانی رۆژھەڵات لە مانگی رەمەزانی ساڵی 1990 ئەنجامی دابوو، یادكردنەوەكەش لە لایەن سەرۆكی پارتی خێر، میراڵ ئەكشنار و شارەداری ئەنقەرە، مەنسوور یافاش ئەنجامدرابوو".
باڵیۆزخانەی چین لە ئەنقەرە چریكەیەكی لە سەر پێگەی تویتەر بڵاوكردەوە و گوتی: "ناوچەی (شینگیانگ)ی ئویگوری خاوەن ئۆتۆنۆمی، بەشێكی دانەبڕاوە لە چین، ئەمە واقعێكی جیھانییە و جێگای گفتوگۆ نییە".
گوتیشی: "لایەنی چینی بەتوندی دژە و سەركۆنەی ھەر ئاڵنگارییەك دەكات بەرامبەر بە سەروەری چین و یەكێتی خاكەكەی، جا لە لایەن ھەر كەس و ھێزێكەوە بێت".
k24 -
