نەتەنیاهۆ بە پێکهێنانی حکوومەت رادەسپێردرێتەوە

نەتەنیاهۆ بە پێکهێنانی حکوومەت رادەسپێردرێتەوە
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئیسرائیل بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، رادەسپێردرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 6-4-2021، رەئوفین رۆزفلێت، سەرۆکی ئیسرائیل بنیامین نەتەنتاهۆ، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری بە پێکهێنانی حکوومەتی نوێی وڵاتەکەی، راسپاردووە.

بەپێی دەستووری ئیسرائیل، بنیامین نەتەنیاهۆ ماوەی 28 رۆژی لەبەردەمدایە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت.

رۆژی 24-3-2021، هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل ئەنجام درا و لە ئەنجامدا، پارتی لیکۆد، کە نەتەنیاهۆ سەرۆکایەتی دەکات، 30 کورسی لە کۆی 120 کورسیی پەرلەمان (کنێست)ی بەدەست هێنا و بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە.











باسنيوز


Top