ئه‌مریكا: به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ دابینكردنی ڤاكسین هاوكاری هه‌مو وڵاتان ده‌بین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به‌مزوانه ده‌توانێت یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ به‌كارهێنانی ڤاكسینی كۆرۆنا زیاد بكات، به‌بێ هیچ به‌رامبه‌رێك.
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ئێستا كاری له‌پێشینه‌ی ئیداره‌ی جۆبایدن به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنایه له‌ناوخۆی وڵات‌دا، به‌مزوانه‌ش به‌ته‌واوی ئه‌و ئامانجه ده‌گه‌ن، جۆ بایدن سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌شی به‌ڵێنیداوه، تا 19ی (نیسان/4)ی ئه‌مساڵ 90%ی هاوڵاتیانی ئه‌مریكا تۆماربكرێن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا".
ئێمه پێداچونه‌وه به‌و بژاردانه ده‌كه‌ین كه ڕێگه‌مان پێده‌ده‌ن له داهاتودا زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه هاوبه‌شی دروستبكه‌ین
وتیشی، "ئێمه پێداچونه‌وه به‌و بژاردانه ده‌كه‌ین كه ڕێگه‌مان پێده‌ده‌ن له داهاتودا زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه هاوبه‌شی دروستبكه‌ین، له پێگه‌ی ئه‌وه‌شدا ده‌بیین كه كاری زیاتر له‌م ئاسته‌دا بكه‌ین، به‌یارمه‌تیدان بۆ كۆتاییهێنان به‌یه‌كێك له‌كوشنده‌ترین ئه‌و نه‌خۆشیه كوشندانه‌ی له‌مێژوی مرۆڤایه‌تیدا هه‌یه، جارێكی تر ده‌توانین نیشانی جیهان بده‌ین كه سه‌ركردایه‌تی و به‌رائه‌ته‌كانی ئه‌مریكا چین".
ێمه به خێراترینكات ده‌جوڵێینه‌وه و هه‌نگاو ده‌نێین
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دانی به‌وه‌دا نا كه بێهیوایی له هه‌ندێك له به‌شه‌كانی جیهاندا هه‌یه به‌هۆی خاوی له گه‌یشتنی ڤاكسین و وتی، " ئێمه به خێراترینكات ده‌جوڵێینه‌وه و هه‌نگاو ده‌نێین".
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا، دامه‌زراندنی گایل سمیسی سه‌رۆكی پێشوتری ئاژانسی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریكای وه‌ك هه‌ماهه‌نگیكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌ڵامه جیهانیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئاسایشی ته‌ندروستی راگه‌یاند.
ئێمه به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوبه‌شمان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنه‌كانمان زیاد له پێویست جێبه‌جێده‌كه‌ین
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئێمه به ڕێزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوبه‌شمان ده‌كه‌ین و به‌ڵێنه‌كانمان زیاد له پێویست جێبه‌جێده‌كه‌ین و شكستناهێنین له گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڵێنه‌ی كه دراوه بۆ دابه‌شكردنی ڤاكسینه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌لمێنراوه سه‌لامه‌ت و كاریگه‌رن، به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی هیچ به‌رامبه‌رێك بكه‌ین".
مانگی ڕابردو ئه‌مریكا ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هیندستان و ژاپۆن و ئوسترالیا واژۆكرد، به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی زیاتر له یه‌ك ملیار ڤاكسینی كۆرۆنا تا كۆتایی ساڵی 2022.
باسنيوز
