ميليشيا حوسیه‌كان مردنی به‌رپرسێكی باڵای راگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی كه له لایه‌ن گروپی ئه‌نساڕوڵاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت رایگه‌یاند، عه‌مید سوڵتان زابن به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه مردوه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ مردنی ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی به "زیانێكی گه‌وره بۆ نیشتمان" وه‌سفكردوه و راشیگه‌یاندوه، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی ئاسایش بو، به‌توانا بو، هه‌روه‌ها یه‌كێك بو له سه‌ركرده‌كانی كاروباری ئاسایشی دامه‌زراوه‌یی و تاوانكاری له وه‌زاره‌تی ناوخۆ .
عه‌مید سوڵتان زابن یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بو له شكستپێهێنانی هێرش هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به سه‌ركردایه‌تی سعودیه كرد و رایگه‌یاند، عه‌مید سوڵتان زابن یه‌كێك بو له‌و كه‌سانه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بو له شكستپێهێنانی هێرش وڵاتانی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ریان له‌سه‌ر نیشتمان.
ڕۆژی 10ی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2020، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ر عه‌مید سوڵتان زابن سه‌پاند و تۆمه‌تباریشیكرد، " به پێشێلكارییه مه‌ترسیداره‌كانی مافی مرۆڤ له یه‌مه‌ن"، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش له 26ی (شوبات/2)ی ساڵی رابردو، تۆمه‌تباریكرد، به ده‌ستبه‌سه‌ركردن و توندوتیژی سێكسی و ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنانی چالاكوانی سیاسی و بڕیاریشیدا بخرێت لیستی سزاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه.
خه‌ندان-
