توركیا 10 ئەفسەری خانەنشینی دەستگیركرد و لایەنەكان تۆمەتی كودەتا بەسەر یەكتردا دەبەخشەنەوە
پارتی گەلانی دیموكراتیك ئەو بڕیارەی: "دەسەڵاتدارانی توركیا بە دەستگیركردنی ئەدمیراڵەكان بە ھۆی رەخنەگرتنیان لە درووستكردنی كەناڵی ئیستانبۆڵ" رەتكردەوە و گوتی: "دەسەڵاتدارانی توركیا ھەوڵی كودەتایەك درووستكراو دەدەن".
نووسینگەی داواكاری گشتی لە ئەنقەرە رایگەیاند، ئەو 10 ئەدمیراڵە گیراون تا لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت.
چوار لە ئەفسەرەكانی پێشوو دەستبەسەر نەكران بە ھۆی چوونە تەمەنەوە، بەڵام داوایان لێكرا لە سێ رۆژی داھاتوودا لەبەردەم پۆلیسی ئەنقەرە ئامادەبن.
بەدەیان لە سەربازە توركە خانەنشینەكان لە لایەن حكوەمەتی ئەنقەرەوە دووچاری رەخنە بوونەوە بە ھۆی دەرخستنی ئەو راگەیاندراوەوە و بەرپرسانی حكومەت ئەو ھەنگاوەی ئەفسەرانیان بە "كودەتا" ناوبرد.
وەزارەتی بەرگری توركیا گوتی: نابێت سوپا بەكاربھێنرێت وەك ئامرازێك بۆ ئامانجی تایبەتی ئەو كەسانەی ھیچ سیفەت و بەرپرسیارییەكی فەرمییان نییە.
وەزارەت رەخنەی لە راگەیاندراوەكەی ئەفسەرە خانەنشینەكانی ھێزەكانی دەریاوانی گرت و گوتی: راگەیاندراوەكە تەنھا زیان بە "دیموكراتییەتی توركیا" دەگەیەنێت، بەپێی راگەیاندراوەكەی وەزارەت.
103 ئەفسەری خانەنشین بە پلەی ئەدمیراڵ، راگەیاندراوێكیان واژوو كردبوو تێیدا پرۆژەی كەناڵی ئیستانبۆڵیان رەتكردبوویەوە و بە پێشێلكردنی "رێككەوتنی مۆنترۆ"یان دانابوو، كە تایبەتە بەڕێكخستنی جوڵەی ھاتووچۆی دەریاوانی لە دەریای رەشدا بەرێگای گەرووە ئاوییەكانی توركیاوە.
پڕۆژەی ئەو كەناڵەی سەرۆكی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەڵكەندنی كەناڵێكی ئاوییە، دەریای مەڕمەڕە بە دەریای رەش دەبەستێتەوە، ھاوتەریب لەگەڵ گەرووی بۆسفۆر، كە رۆژانە دەتوانێت 185 كەشتی پێیدا تێپەر ببێت.
درێژایی كەناڵەكە 45 كیلۆمەتر دەبێت لە دیوی ئەوروپای شاری ئیستانبۆڵ.
مەزندە دەكرێت لەم ساڵدا دەست درووستكردنی بكرێت و 5 ساڵ و نیو دەخایەنێت.
k24 -
