سوپای تورکیا و ناتۆ مەشقێکی سەربازیی دەریایی هاوبەش دەکەن

 سوپای تورکیا و ناتۆ مەشقێکی سەربازیی دەریایی هاوبەش دەکەن
سوپای تورکیا و هێزێکی هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) مەشقێکی سەربازیی دەریایی هاوبەش دەکەن.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا بەبێ ئاشکراکردنی شوێنەکەی، رایگەیاندووە، مەشقەکە رۆژی سێشەممەی رابردوو بە بەشداریی کەشتیگەلی (TCG YAVUZ)ی تورکی و هێزێکی ئەرکە دەریاییەکانی ناتۆ، کراوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هێزە دەریاییەکەی ناتۆ لە سێ کەشتیگەلی (ESPS MENDEZ NUNEZ)ی ئیسپانی، (TCG KEMALREİS)ی تورکی و (ROS REGINA MARIA)ی رۆمانی، پێکهاتبوو.





باسنيوز
Top