ئێران پێشنیارێکی ئەمریکا رەتدەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیاری ئەمریکا پەیوەست بە هەڵگرتنی قۆناغ بە قۆناغی سزاکان لەبەرامبەر پابەندبون بە تەواوی رێککەوتننامە ئەتۆمیەکە رەتدەکەنەوە و سەرەتا دەبێت تەواوی سزاکان لاببرێن.
تیشک دەخەنە سەر گفتوگۆکانی هەفتەی داهاتو بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران
گالینا پۆرتەر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، تیشک دەخەنە سەر گفتوگۆکانی هەفتەی داهاتو بۆ زیندوکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران کە لە ساڵی 2015دا لەگەڵ زلهێزانی جیهانی واژۆی کردوە.
دوێنێ ههینی، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا، چین، فڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و بریتانیا لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبونەوە
دوێنێ ههینی، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا، چین، فڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و بریتانیا لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە کۆبونەوە.
هەرکاتێک سزاکانی سەر تاران هەڵوەشێنرایەوە هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی پابەندبون رادەوەستێنێت
عەباس عەرەقچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، "لابردنی سزاکانی ئەمریکا هەنگاوی یەکەمە بە ئاڕاستەی کاراکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمی، تاران هەرکاتێک سزاکانی سەری هەڵوەشێنرایەوە هەنگاوەکانی کەمکردنەوەی پابەندبون رادەوەستێنێت".
خەندان
