به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا: له دوو مانگدا رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی 2015 كارا ده‌كرێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، به‌رپرسێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، "گفتوگۆكانی نێوان ئەمریکا و ئێران له ڤییەنا تیشك ده‌خاته سەر دو پاكێچ، یه‌كێكیان په‌یوه‌ندی به پابەندییە ئەتۆمییەکانه‌وه ده‌بێت له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان په‌یوه‌ندی به لیستی سزاکانه‌وه‌یه، كه ئه‌مریكا سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ر ئێران‌دا و ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا هه‌ردو لیسته‌كه بكرێن به‌یه‌ك".
هه‌مو لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كۆكن كه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كارابكرێته‌وه له ماوه‌ی 2 مانگدا
ئاماژەی بەوەشکردوە، هه‌مو لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران كۆكن كه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه كارابكرێته‌وه له ماوه‌ی 2 (دو) مانگدا، بۆیه شاندی ئه‌مریكا سێشه‌ممه‌ی داهاتو ده‌گه‌نه ڤییەنا بۆ ده‌ستپێكدرنه‌وه‌ی دانوستاندنه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی (5+1).
ئاماده‌ین راستەوخۆ لەگەڵ ئێران کۆببینەوە
هاوكات وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویکردەوە، "لە میانی کۆبونەوەکانی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی کە بڕیارە له ڤییەنا-ی پایتەختی نەمسا بەڕێوەبچێت، ئاماده‌ین راستەوخۆ لەگەڵ ئێران کۆببینەوە، ئەوه‌ش هه‌نگاوێكی باشه بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامەیە".
دوێنێ هه‌ینی، نوێنەرانی یەکێتی ئەوروپا، چین، فڕەنسا، ئەڵمانیا، روسیا و بریتانیا لەگەڵ بەرپرسە ئێرانییەکان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی گەڕانەوەی ئەمریکا بۆ رێککەوتنە ئەتۆمییەکە کۆبونەوە.
6ی (نیسانی/4) داهاتو بڕیارە له ڤییەنا هەریەکە لە ئێران و وڵاتانی (5+1)له‌باره‌ی زیندوكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ساڵی 2015 كۆببنه‌وه و گفتوگۆی پابه‌ندییه‌كانی ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه بكه‌ن.
خه‌ندان
