دوای به‌كارهێنانی پێكوته‌ی ئه‌سترازینیكا 30 حاڵه‌تی جه‌ڵته تۆمار كراوون
ئاژانسه‌كه ئاشكرایكردووه، ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه له دوای به‌كارهێنانی پێكوته‌ی "فایزه‌ر" تۆمار نه‌كراوون.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، هێشتا بڕوایان وایه سوودی پێكوته‌ی "ئه‌سترازینیكا" زۆر زیاتره له‌و مه‌ترسییانه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌یه لێی بكه‌ونه‌وه و ببنه هۆی جه‌ڵته.
روونیكردووه‌ته‌وه، پێش 18ی مارس/ ئازاری رابردوو، له كۆی 11 ملیۆن كه‌س كه پێكوته‌كه‌یان به‌كارهێناوه، ته‌نیا 5 حاڵه‌تی جه‌ڵته تۆمار كراوون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
K24
