فەیسبووک سزایەکی دیکە بەسەر دۆناڵد ترەمپ دەسەپێنێت
لە دوایین رۆژەکانی سەرۆکایەتییەکەیدا، فەیسبووک پەیج و هەژماری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکای بە تۆمەتی هاندانی توندوتیژی، داخست و تا ئێستا نەیکردوونەتەوە.
لارای هاوسەری ئێریکی کوڕی ترەمپ، پرۆمۆی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیی دۆناڵد ترەمپی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە ئینستاگرام، کە موڵکی کۆمپانیاکەیە، بڵاو کردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ پێنجشەممە 1-4-2021 فەیسبووک پرۆمۆی چاوپێکەوتنەکەی سڕیوەتەوە.
لە دوایین رۆژەکانی سەرۆکایەتییەکەیدا، ترەمپ داوای لە لایەنگرانی کرد لەبەردەم بارەگای کۆنگرێس کۆ ببنەوە و ناڕەزایی دژی ەرنەچوونەوەی ترەمپ لە هەڵبژاردن، دەرببڕن، بەڵام لایەنگرانی ترەمپ هەڵیانکوتایە سەر کۆنگرێس.
لە هەڵبژاردنی رۆژی 3-11-2020، دۆناڵد ترەمپ لە بەرامبەر جۆ بایدنی کاندیدی دیموکراتەکان، شکستی هێنا و رۆژی 20-1-2021 دوایین رۆژی سەرۆکایەتییەکەی بوو.
باسنيوز
