سەگەکانی بایدن بۆ جاری دووەم هێرش دەکەنە سەر کارمەندانی کۆشکی سپی

سەگەکانی بایدن بۆ جاری دووەم هێرش دەکەنە سەر کارمەندانی کۆشکی سپی
سەگەکانی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کارمەندانی کۆشکی سپییان هەراسانکردووە، دوو بەرپرسی کۆشکی سپی بە میدیای وڵاتەکەیان گوتووە، سەگە بچووکەکەیان هێرشی کردووەتە سەر کارمەندێک، برینداری کردووە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

ئەمە دووەم جارە لە ماوەی مانگێکدا سەگەکانی جۆ بایدن هێرش دەکەنە سەر کارمەندانی کۆشکی سپی، مایکڵ لا رۆزا، سکرتێری رۆژنامەڤانی خانمی یەکەمی ئەمریکا گوتوویەتی "ئارامی لێبگرن وردە وردە وا خۆی رادێنێت لەگەڵ بارودۆخەکە".

ئەو کارمەندەی کۆشکی سپی کە سەگ هێرشی کردووەتە سەری، خەریکی کاری رۆژانەی بووە، بە رێگەدا رۆیشتووە، لەناکاو سەگەکە لە دواوە قەپی لێگرتووە.

لە 8ی ئاداری ئەمساڵ هەر ئەو سەگە قەپی لە کارمەندێکی کۆشکی سپی گرت، ئەویشی رەوانەی نەخۆشخانە کرا، گوتەبێژی کۆشکی سپی پاساوی بۆ سەگەکە هێنایەوە و گوتی، یەکەمجاری بووە ئەو کارمەندە لە دەوام ببینێت.

بایدن لەبارەی سەگەکانی دەڵیت 75%ی خەڵک حەزیان پێدەکەن، سەگەکانیش بۆ لێسینەوە لە خەڵک نزیک دەبنەوە، بەڵام بزانن خەڵک دەترسن قەپەیان لێ دەگرن.
rudaw -
Top