كه‌نه‌دا به زیاتر له 43 ملیۆن دۆلار هاوكاری عێراق و سوریا ده‌كات
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كه‌نه‌دا، ته‌رخانكردنی بڕی 43.600.000 (چل و سێ ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار) دۆلار له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌یه‌وه له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبونی كه‌نه‌دایه به هاوپه‌یمانی جیهانی بۆ شكستپێهێنانی رێكخراوی داعش و چه‌سپاندنی سه‌قامگیری له عێراق و سوریا و ناوچه‌كه.
پاره‌كه‌ی كه‌نه‌دا له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی پشتگیری هاوپه‌یمانی جیهانیه كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی گشتی و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌رخانده‌كرێت
پاره‌كه‌ی كه‌نه‌دا له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌كانی پشتگیری هاوپه‌یمانی جیهانیه كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م به‌مه‌به‌ستی بوژانه‌وه‌ی ژێرخانی گشتی و خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌رخانده‌كرێت، به‌تایبه‌ت نه‌هێشتنی پاشماوه‌كانی جه‌نگ و هه‌روه‌ها به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌قامگیری، رێگریكردن له‌دزه‌كردنی تیرۆرستان له‌سنوره‌كان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رێكخراوی چه‌كداری داعش.
پێشتریش، كارینا گۆڵد وه‌زیری په‌ره‌پێدانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاندبو، كۆمه‌كی نوێی وڵاته‌كه‌ی به بڕی وڵاته‌كه‌ی 43.600.000 (چل و سێ ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار) دۆلار بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌رخانكراوه.
خه‌ندان-
