کۆشکی سپی: بایدن نایەوێ کیم جۆنگ ئون ببینێت
کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا (کۆشکی سپی) رایگەیاندووە، سەرۆکی ئەمریکا نایەوێ سەرۆکی کۆریای باکوور ببینێت.
جین ساکی، سکرتێری رۆژنامەوانیی کۆشکی سپی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، نزیکبوونەوەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور وەک نزیکبوونەوەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا (2017-2021)، نابێت.
جین ساکی هەروەها رایگەیاندووە، جۆ بایدن نایەوێ دیداری لەگەڵ کیم جۆنگ ئون هەبێت.
دۆناڵد ترەمپ لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا، بۆ رازیکردنی کیم جۆنگ ئون بە دەستبەرداربوونی بەرنامەی ناوکی و دروستکردنی مووشەکە دوورهاوێژەکان، سێ جار لەگەڵی کۆبووەوە، بەڵام کۆبوونەوەکان بێئەنجام بوون.
باسنيوز
