ئەمەریكا دەستكرد بە ھەڵمەتێكی ده‌ستگیركردنی شانه نووستووه‌كانی داعش له كه‌مپی هۆل
ژماره‌ی سه‌رنشینانی كه‌مپ ھۆل زیاتر له 62 هه‌زار كه‌سه و به‌شی هه‌ره زۆریان عێراقی و سووریایین له پاشماوه‌كانی داعشن. وێرای هه‌بوونی 10 هه‌زار كه‌سی دیكه، كه خێزانی چه‌كدارانی داعشی بیانی 57 وڵاتن و نزیكه‌ی 20 هه‌زار منداڵ له‌خۆ ده‌گرێت.
به‌رپرسانی ئه‌مەریكا ده‌ڵێن: كه‌مپه‌كه بووه‌ته لانه‌ی زاوزیێ داعش و ئه‌گه‌ر رێگری له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی چالاكییه‌كانی داعش له‌و كه‌مپه‌دا نه‌كرێت؛ لێكه‌وته‌كانی له‌داهاتوودا ده‌بنه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئاسایشی ته‌واوی جیهان.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه زیاتر له 47 رووداوی كوشتن و تیرۆركردن له ناو كه‌مپه‌كه‌دا روویانداوه، به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م كرده‌وانه‌ش به چه‌كی زیندوو كراون.
k24 -
