میسر... كەشتیی ئێڤەرگرین گەڕایەوە شوێنی خۆی و جوڵەی دەریاوانی ئاسایی بووەوە

میسر... كەشتیی ئێڤەرگرین گەڕایەوە شوێنی خۆی و جوڵەی دەریاوانی ئاسایی بووەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە كەشتیی ئێڤەرگرین دوای چەند ڕۆژێك لە گیرخواردنی و وەستاندنی جوڵەی دەریاوانی لە كەناڵی سوێس لە میسر، بە تەواوی دەرهێندرا و گەڕایەوە شوێنی ئاسایی خۆی، ئێستا جوڵەی دەریاوانی ئاسایی بووەتەوە.

ئوسامە رەبیع سەرۆكی دەستەی كەناڵی سوێس رای گەیاند هەوڵەكانی دەرهێنانی كەشتییە گیرخواردووەكە سەركەوتوو بووە و ئێستا ڕەوتی جوڵەی دەریاوانای لە كەناڵەكە ئاسایی بووەتەوە.

كەشتیی ئێڤەرگرین لەوەتەی رۆژی سێشەممەی رابردووەوە جوڵەی دەریاوانی لەم رێرەوە ئاوییە جیهانیییە گرنگەدا وەستاندبوو، بە جۆرێك كاریگەری كردبووە سەر تەواوی ڕەوشی بازرگانی و ئابووریی جیهان، ئەمەش دوای ئەوەی بەهۆی ڕەشەباوە كەشتییەكە جڵەوی لەدەست دابوو و بە پانی ڕێڕەوی كەناڵی سوێسی داخستبوو.













باسنيوز


Top