30 ملیۆن بەریتانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان وەرگرتووە

30 ملیۆن بەریتانی ڤاکسینی دژی کۆرۆنایان وەرگرتووە
بەرپرسانی بەریتانی ئەمڕۆ ئاهەنگ و خۆشییان دەربڕی بەبۆنەی کوتانی 30 ملیۆن کەس بە ڤاکسینی دژی کۆرۆنا.

نەدیم زەهاوی، وەزیری دابەشکردنی ڤاکسین لە هەژماری خۆی لە توویتەر نووسیویەتی "30 ملیۆن کەس بە یەکەم ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا پارێزراون".

ئەو وەزیرە بەریتانییە کە بە رەچەڵەک کوردە، دەڵێت "ئامانجیان ئەوەیە تاوەکو تەممووزی ئەمساڵ ڤاکسینی کۆرۆنا لە هەموو کەسێکی پێگەیشتوو و بەتەمەن بدەن".

نەدیم زەهاوی ئاماژەی بەوەش کردووە، 30 ملیۆن کەس ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە، مانگی نیسان دەبێتە مانگی پێدانی ژەمی دووەمی ڤاکسین بۆیان.

تاوەکو ئێستا بەریتانیا چوار ملیۆن و 330 هەزار تووشبووی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە و 95 هەزار تووشبوو تێیدا گیانیان لەدەستداوە.
rudaw -
Top