پوتن: تا كۆتایی ئەم هاوینە هاووڵاتییانی رووسیا مەترسیی كۆرۆنا تێدەپەڕێنن
ئەم لێدوانەی پوتن دوای ئەوە هات كە كۆتایی ئەم هەفتەیە ڤاكسینی كۆرۆنای وەرگرت و لەمبارەیەشەوە ئاشكرای كرد كە هەستی بە گۆڕانێكی وا نەكردووە، تەنها دوای ڕۆژێك پلەی گەرمای جەستەی تۆزێك بەرز بووەتەوە.
پوتن ئاماژەشی بەوە داوە كە لەگەڵ پەیداكردنی بەرگری بە كۆمەڵ لە دژی ڤایرۆسی كۆڤید، ڕێوشوێنەكانی خۆپاراستنیش لە پەتایەكە هەڵدەگیرێت و ژیان لە وڵاتەكەی ئاسایی دەبێتەوە.
پوتن هەروەها گوتیشی وڵاتەكەی خاوەنی باشترین جۆری ڤاكسینی كۆرۆنایە لەسەر ئاستی جیهاندا.
باسنيوز
