لەکەنیسەیەکی ئیندۆنیزیا تەقینەوەیەک رویدا

لەکەنیسەیەکی ئیندۆنیزیا تەقینەوەیەک رویدا
لەدەرەوەی کەنیسەیەکی کاسۆلیکی لەشاری ماساکاری ئیندۆنیزیا تەقینەوەیەک رویدا.
لەبەردەم کەنیسەیەکی شاری ماساکاری ئیندۆنیزیا کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی ئیستەر، تەقینەوەیەک رویدا و لانیکەم 10 نوێژخوێن برینداربون
بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی نیوز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، لەبەردەم کەنیسەیەکی شاری ماساکاری ئیندۆنیزیا کە هاوکاتە لەگەڵ یەکشەممەی پێش جەژنی ئیستەر، تەقینەوەیەک رویدا و لانیکەم 10 نوێژخوێن برینداربون.
پێدەچێت یەک یان دو خۆکوژ ئەو خەڵکانەیان کردبێتە ئامانج کە ویستویانە خزمەتگوزاری پێشکەشی یەکشەممەی (پام) بکەن کە یەکەم رۆژی جەژنی ئیستەرە
بەگوێرەی زانیارییەکانی پۆلیس پێدەچێت یەک یان دو خۆکوژ ئەو خەڵکانەیان کردبێتە ئامانج کە ویستویانە خزمەتگوزاری پێشکەشی یەکشەممەی (پام) بکەن کە یەکەم رۆژی جەژنی ئیستەرە.

لەشوێنی تەقینەوەکان پارچەی جەستەی مرۆڤ بینراوە، پۆلیسیش دەڵێت هێشتا پێویستیان بەلێکۆڵینەوەی زیاترە بۆئەوەی تێبگەن هۆکاری تەقینەوەکان چی بوە.

لەماوەی رابردودا، گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکان چەندین جار تەقینەوەیان لەو وڵاتە ئەنجامداوە، بەڵام تائێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوانە دەرنەبڕیوە.





خەندان-
Top