کەنەدا.. لە هێرشێکدا بە چەقۆ شەش کەس بوونە قوربانی
لەمبارەوە پۆلیسی کەنەدا لە تویتێکیدا ئاشکرای کردووە چەند کەسێک لەناوەوە و لە نزیک کتێبخانەیەک لە شاری ڤانکۆڤەر بە چەقۆ هێرشیان کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەوەش خراوەتە روو لە ڕووداوەکەدا یەک گومانلێکراو دەستگیر کراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هێشتا وردەکاری و ئامانجی هێرشەکەیان ئاشکرا نەکردووە.
ئاژانسی هەواڵی" CBS" لەزاری گوتەبێژی پۆلیسەوە ئاشکرای کردووە کە شەش کەس لە نەخۆشخانە خەوێندراون، بەڵام وردەکاریی لەبارەی دۆخی تەندروستیان نەخستووەتە ڕوو.
شایەتحاڵێک بە میدیاکانی راگەیاندووە، کە هێرشبەرەکە لە شوێنی هێرشەکە بە ئەمبولانس گوازراوەتەوە.
باسنيوزز
