واشنتۆن له یهكهم ههنگاوی زیندووكردنهوهی ڕێككهوتنهكهی لهگهڵ ئێران نهرمی دهنوێنێ
ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا، کە نەیویستووە ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی ڕاگهیاندووه: کێ سەرەتا دەجووڵێتەوە کێشە نییە، کێشەکە ئەوەیە ئایا ئێمە هەردوولا هاوڕاین لەسەر ئەو هەنگاوانەی، کە هەردوولا بڕیاری لەسەر دەدەین؟
ئیدارەی جۆ بایدن بەدوای ئەوەدایە ئێران بەرەو وتوێژەکان ببات لەبارەی پابەندبوونی هەردوو وڵات بە رێكکەوتنێک، کە سزا ئابوورییەکانی سەر ئێرانی هەڵگرتبوو بەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ناوەکییەکەی.
بەرپرسانی رۆژئاوا دەڵێن ئەو دوو وڵاتە تەنانەت رازیش نەبوون بە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی رێگاکانی زیندووکردنەوەی رێکكەوتننامەکە و پەیوەندیی ناڕاستەوخۆ لە رێگەی وڵاتانی ئەورووپاوە.
ئەو کاربەدەستەی ئەمەریکا هەوڵیدا ئەوە راست بکاتەوە، کە دەڵێت "تێنەگەیشتنێک" هەبوو، ئەمەریکا سوور بوو لەسەر پابەندبوونی تەواوی ئێران بە رێكکەوتنەکە پێش ئەوەی واشنتۆن هیچ هەنگاوێک بۆ دەستپێکردنەوەی پابەندبوونەکانی بنێت.
ئەو کاربەدەستە گوتیشی ئەمەریکا پێداگری لەسەر ئەوە ناکات، کە سهرهتا ئێران پابەند بکات، پێش ئەوەی واشنتۆن هەنگاوی خۆی بنێت.
روونیشی کردەوە ئێمە پێ لەسەر ئەوە داناگرین "ئێران بەتەواوی پابەند بێت پێش ئەوەی بۆ خۆمان هیچ کارڕاییهک بکەین، ئەگەر لەسەر هەنگاوە هاوشێوەکان رێک بکەوین، بابهتی ئهوهی کێ یەکەم پابەند بوون دەست پێ دەکات، کێشە نابێت".
باسنيوز
