میلیشیا سووریاییەکانی سەربە تورکیا لە لیبیا دەکشێنەوە

میلیشیا سووریاییەکانی سەربە تورکیا لە لیبیا دەکشێنەوە
دیپلۆماتکارێکی فەرەنسایی بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە: میلیشیا سووریاییەکانی سەربە تورکیا کە ئەنقەرە بە فرۆکە رەوانەی لیبیای کردبوون؛ دەستیان بە کشانەوە کردووە و خاکی ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵن.

ئەو دیپلۆماتکارە فەرەنساییە گوتی: ئەمە باشترین و ئەرێنیترین ئاماژەیە لە چەند ساڵی رابردوودا، هێشتا روونیش نییە ئەو میلیشیانە دەگەڕێندرێنەوە سووریا یان رەوانەی شوێنێکی دیکە دەکرێن.

کشانەوەی میلیشیاکانی سەربە تورکیا، کە بۆ پاڵپشتی لە حکومەتەکەی فایز سەراج لەدژی هێزەکانی خەلیفە حەفتەر رەوانەی لیبیا کرابوون، دەستیان بە کشانەوە کردووە.
K24 -
Top