باوکێک پارەی جگەرەکانی دەداتە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها بۆ کچەکەی

باوکێک پارەی جگەرەکانی دەداتە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها بۆ کچەکەی
باوکێک کارێکی جیاواز دەکات و پارەی ئەو جگەرانەی لە ماوەی 14 ساڵدا نەیکێشاوە، کۆی دەکاتەوە و دەیداتە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها بۆ کچەکەی.

ئەو پیاوە ماوەی 14 ساڵە وازی لە جگەرەکێشان هێناوە، بڕی ئەو پارەیەی ڕۆژانە بۆ کڕینی پاکەتە جگەرەکانی تەرخانی کردوە دەیداتە ئۆتۆمبێل بۆ کچەکەی

ئەو پیاوە ماوەی 14 ساڵە وازی لە جگەرەکێشان هێناوە، بڕی ئەو پارەیەی ڕۆژانە بۆ کڕینی پاکەتە جگەرەکانی تەرخانی کردوە، کۆی کردوەتەوە و لە شوێنێکی تایبەتدا هەڵیگرتوە، دوای ئەو ساڵە زۆرە پارەکان دەردەهێنێتەوە و بەشێوەی تەواوکاری لەگەڵ بڕە پارەیەکی دیکەدا دەیداتە ئۆتۆمبێلێکی گرانبەها و پێشکەشی کچەکەی دەکات.

چیرۆکەکە بەم شێوەیەیە:
ئەو پیاوە ناوی تانجو ئاجارە و تەمەنی 53 ساڵە و لە تورکیا دەژی، 14 ساڵ لەمەوبەر بەهۆی جگەرەکەیەوە بە هەڵە دەستی کچەکەی دەسوتێنێت، هەربۆیە لەو ساتەوە بڕیاری ئەوە دەدات جارێکی دیکە جگەرە نەخاتەوە سەر لێوەکانی و دەیخاتە بواری جێبەجێکردنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەمو ئەو پارانە کۆدەکاتەوە و دەیکاتە دیارییەکی گەورە بۆ کچەکەی.

تانجو لەماوەی ساڵانی ڕابردودا یەکێک بوە لە جگەرەکێشە توندەکان و هەمیشە ئارەزوی کێشانی هەبوە، بەڵام بڕیارێکی دروست دەدات و بۆ هەتایە هاوڕێیەتی لەگەڵ دوکەڵ و نیکۆتین دەپچڕێنێت.

ئەو باوکە بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی باسی لەوە کردوە کە ئەوکاتەی دەستی کچەکەی بەهۆی جگەرەکەیەوە سوتاوە تەمەنی تەنها 9 ساڵ بوە، بەڵام ئێستا 23 ساڵە.

هەمو ئەو نهێنیەی لەماوەی ئەو 14 ساڵەدا لای خۆی هێشتوەتەوە و تاکو ئەوکاتەی ئۆتۆمبێلەکەی کڕیوە لای خێزانەکەی نەیدرکاندوە

ناوبراو ئاماژەی بەوە کردوە ئەوکاتەی کچەکەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەی دەرهێناوە و چوەتە زانکۆ، دەستبەجێ بڕیاری ئەوەی داوە ئۆتۆمبێلێکی "مینی کوپەر"ی ڕەنگ سوری بۆ بکڕێت.

کچەکەی دەڵێت: زۆر دڵخۆشم کە بومەتە خاوەنی ئۆتۆمبێلی خەونەکانم، لەسەرو ئەوەشەوە دورکەوتنەوەی باوکم لە جگەرەکێشان زیاتر دڵخۆشی کردوم
کچەکەی لەسەر ئەو مامەڵەیەی باوکی لەگەڵیدا ئەنجامیداوە بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی وتویەتی "زۆر دڵخۆشم کە بومەتە خاوەنی ئۆتۆمبێلی خەونەکانم، لەسەرو ئەوەشەوە دورکەوتنەوەی باوکم لە جگەرەکێشان زیاتر دڵخۆشی کردوم، چونکە سەلامەتی تەندروستی باوکم لە پێش هەمو شتێکی دیکەوەیە".













خەندان


Top