دوای چەندین ساڵ، ئەمیری قەتەر و حاکمی دوبەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن
بەبۆنەی کۆچی دوایی وەزیری دارایی ئیمارات کەبرای حاکمی دوبەیە، ئەمیری قەتەر پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن راشد ئالمەکتوم جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی ئەنجامدا و پرسە و سەرەخۆشی لێکرد، ئەوەش یەکەم پەیوەندیی نێوان ئەو دو بەرپرسەیە لەدوای پچڕانی پەیوەندییەکان و سەپاندنی گەمارۆی ئابوری بەسەر دەوحە لە ساڵی 2017دا.
بۆکۆچی دوایی حەمدان بن راشدی برای، پرسە و سەرەخۆشی لێکردوە
ئاژانسی هەواڵی قەتەر "قنا" بڵاویکردەوە، تەمیم بن حەمەد ئالسانی ئەمیری وڵاتەکەیان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن راشد ئالمەکتوم جێگری سەرۆکی ئیمارات و حاکمی دوبەی ئەنجامداوە و بۆکۆچی دوایی حەمدان بن راشدی برای کەهاوکات وەزیری دارایی ئیمارات و جێگری حاکمی دوبەی بوە، پرسە و سەرەخۆشی لێکردوە.
دوێنێ وەزیری درایی ئیمارات و برا و جێگری حاکمی دوبەی، کۆچی دواییکرد
دوێنێ شێخ حەمدان بن راشد، وەزیری درایی ئیمارات و برا و جێگری حاکمی دوبەی، لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
دواین چەندین ساڵ، ئەوە یەکەمین پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان تەمیم بن حەمەد ئالسانی و محەمەد بن راشد ئالمەکتومە
لەدوای پچڕاندنی سەرجەم پەیوەندییەکانی ئیمارات، سعودیە، بەحرەین و میسر لەگەڵ قەتەر و سەپاندنی گەمارۆیی ئابوری بەسەر دەوحەدا لە هاوینی ساڵی 2017، ئەوە یەکەمین پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان تەمیم بن حەمەد ئالسانی و محەمەد بن راشد ئالمەکتومە، هەرچەندە لە 5 کانونی دوەمی ئەمساڵەوە رێککەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆکردوە.
خندان
