نرخی نەوت 3 دۆلار بەرز بوویەوە

نرخی نەوت 3 دۆلار بەرز بوویەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوام بوو و گرێبەستە دواخراوەكان خامی برێنت بۆ ھەر بەرمێلێك 3 دۆلار بەرزبوونەوەیان بە خۆیەوە بینی، وێڕای زیادبوونێكی مەزندە نەكراو لە ئەمباركردنەكانی ئەمەریكا.

نرخی گرێبەستە دواخراوەكان خامی "نایمكس" رادەستكردنی حوزەیران نزیكە 5% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە 60.62 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك.

ھەروەھا نرخی گرێبەستە دواخراوەكانی خامی برێنت، رادەستكردنی حوزەیران 5% بەرزبوویەوە و گەیشتە 63.80 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك.

نرخی نەوت لە ئەنجامی راوەستانی جوڵەی دەریاوانی لە كەناڵی سوێس پشتیوانیی بەخۆیەوە بینیوە، كە بووتە ھۆی نەگەیاندنی نەوت.

لە دانیشتنی دوێنێدا، نرخی نەوت پاشگەزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی بوو بەھۆی مەترسی كەمبوونەوەی داوا لەسەر نەوت لە ئەنجامی درێژكردنەوەی رێكارەكانی قەدەغەی ھاتووچوو لە ئەوروپا لە میانی مەترسی لە سەرھەڵدانی شەپۆلی سێیەمی پەتای كۆرۆنا.

ئیدارەی بەرێوەبردنی زانیارییەكانی وزەی ئەمەریكایی، ئەمڕۆ چوارشەممە گوتبووی، ئەمباكردنەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە نەوتی خام و بەنزین و بەرھەمە پاڵاوتنەكانی لە ھەفتەی رابردوویەوە زیادیكردووە.

سەرچاوە: "رۆیتەرز"
k24 -
Top