پارتەکەی نه‌تانیاهو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیسرائیل‌دا له پێشه‌وه‌یه
بەگوێرەی هەواڵی كه‌ناڵه فه‌رمیه‌كانی ئیسرائیل، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا كه دوێنێ به‌ڕێوه‌چو پارتی لیکود کە پارتەکەی بینیامین نه‌تانیاهو سه‌رۆك وه‌زیرانە له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا له پێشه‌وه‌ی هه‌مو پارته‌كانی ئیسرائیله و تا ئێستا 33 (سی و سێ) کورسی پەرلەمانی بەدەستهێناوە.
ژمارەی کورسییەکانی لایەنگرانی نه‌تانیاهو دەکاتە 54 کورسی
راستڕەوەکانی ئیسرائیل پشتیوانی لە پارتی لیکود دەکەن، بەوەش ژمارەی کورسییەکانی لایەنگرانی نه‌تانیاهو دەکاتە 54 (په‌نجا و چوار) کورسی.
بۆ پێکهێنانی حکومەت، نه‌تانیاهو پێویستی بە بەدەستهێنانی 61 کورسی پەرلەمانییە
لەکۆی 120 (سه‌د و بیست) کورسی پەرلەمانی ئیسرائیل، نه‌تانیاهو پێویستی بە بەدەستهێنانی 61 (شه‌ست و یه‌ك) کورسی پەرلەمانییە، تاوەکو بتوانێت حکومەتی هاوپەیمانی پێکبهێنێت، بۆ بەدەستهێنانی ئەو ژمارەیە لە کورسی پەرلەمانی، پێویستە پارته راستڕه‌وه‌كان پشتیوانی بکات.
سبەی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت
بڕیاریشە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیل، سبەی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنەکان رابگەیەنێت.
دوێنێ سێشه‌ممه به به‌شداری زیاتر له 6000000 (شەش ملیۆن) هاوڵاتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئیسرائیل دەستیپێکرد و لەم هەڵبژاردنەدا 39 (سی و نۆ) لیست کێبڕکێ دەکەن بۆ بردنه‌وه‌ی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانی.
ئەوە چوارەم جارە لە ماوەی دو ساڵدا ئیسرائیلییەکان دەنگ دەدەن، دوای ئەو هەڵبژاردنەی کە لە مانگی (ئازاری/3) 2020 بەڕێوەچو، ئەو هەڵبژاردنە دەبو ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت، بەڵام لە مانگی (کانونی یەکەم/12) بەهۆی دروستبونی کێشە لەسەر بودجەی وڵات، پەرلەمانی ئیسرائیل هەڵوەشایەوە و بڕیاردرا لە 23ی ئازاری 2021دا هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەبچێت.
خەندان
