عەلی باباجان: لە توركیا ١٣٠ ملیار دۆلار دیار نەماوە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە بڕیارێكی چاوەڕواننەكراودا، ناجی ئاغبال سەرۆكی بانكی ناوەندیی توركیای لە پۆستەكەی دوور خستەوە، عەلی باباجانیش باس لە نهێنییەكی لادانی ئاغبال لە لایەن ئەردۆغانەوە دەکات.
باباجان لە وتارێكدا نووسیویە: "دەنگۆیەكی زۆر هەیە، ئەوكاتەی بەرات ئالبەیراك زاوای ئەردۆغان وەزیری دارایی و ئابووری بووە، ١٣٠ ملیار دۆلاری ئەمریكی دیار نەماوە. ئاغبال وەكوو سەرۆكی بانكی ناوەندی بەدواداچوونی بۆ ئەو پرسە كردووە، بۆیە لادراوە".
عەلی باباجان سەرۆكی لەكار لادراوی بانكی ناوەندی بە كەسێكی برۆكرات ناو دەبات و دەڵێت شارەزاییەكی زۆری هەیە، بەڵام ویستوویەتی لێكۆڵنەوە لە دیارنەمانی ئەو پارە زۆر بكات، كەچی دووریان خستەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەمەی من باسی دەكەم دەنگۆیەكی بەهێزە، جا تا چەند راستە، یان راست نییە شتێكی ترە، بەڵام گەر راست بێت، هیچ تووشی شۆك نابم، چونكە هەموو شتێك لێرە چاوەڕوانكراوە".
باسنيوز
