22 کەس لە نایجیریا لەلایەن چەکدارانەوە کوژران
هێرشکەرە چەکدارەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر سێ گوندی هەرێمی تیلەبەری، کە هاوسنوورە لەگەڵ مالی و بورکینا فاسۆ و لەو هیرشەدا 22 کەس بوونەتە قوربانی.
سەرچاوەیەکی ئاسایشی نایجیریا رای گەیاندووە کە چەتەکانی داعش ئەو هێرشانەیان کردووە، بەڵام دوو سارچاوی دیکە لە ناوچەکەدا ئاشکرایان نەکردووە، کە کێ لەو بەرپرسیارە.
ئەلفوزازی ئیسینتاگ، سەرۆکی شارەوانیی ناوچە زیانلێکەوتووەکان بۆ ئاژانسی (رۆیتەرز)ی پشتڕاست کردووەتەوە، کە کوژراوێکی زۆر هەیە، بەڵام ژمارەکەی ڕانەگەیاندووە.
رێکخراوی داعش لەو ناوچەیە چالاکە و بەرپرسیارێتیی هێرشەکانی پێشووی گرتووەتە ئەستۆ، کە تێیاندا دەیان کەسی سیڤیل و سەرباز بوونەتە قوربانی.
توندوتیژی بەشێکە لە قەیرانێکی ئەمنیی بەرفراوانتر لە ناوچەی ساهێل - خۆرئاوای ئەفریقیا، کە توندڕەوەکانی سەر بە قاعیدە و چەکدارە نەژادییەکان لە پشت ئەو ڕووداوانەوەن.
باسنيوز
