ئەمریکا و سێ وڵاتی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبەن

ئەمریکا و سێ وڵاتی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست مانۆڕی سەربازی بەڕێوە دەبەن
دوای بارگرژییەکانی ئەم دواییە، هێزی دەریایی ئەمریکا رای گەیاندووە کە راهێنان و مەشقێکی فراوانی دەریایی لەگەڵ بەلجیکا، فەڕەنسا و ژاپۆن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەڕیوە دەبەن.

ئەو چوار وڵاتە راهێنان و مەشقی سەربازی لەناو دەریا بۆ ئەوە تاقی دەکەنەوە کە کەشتییەکانی هەر چوار وڵات لە دەریای عەرەبی و کەنداوی عومان لەو ناوچانە هاتوچۆ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان ئەو کەشتییانەی راهێنانییان پێ دەکەن بریتین لە: کەشتیی فڕۆکەهەڵگری فەڕەنسی چارلس دیگۆل و کەشتیی هێرشبەری وشکایی و ئاوی یو ئێس ئێس ماکین ئایلاند.

هەروەها فڕۆکەی بەلجیکی لیۆپۆلد و تێکشکێنی ژاپۆنی بەناوی (ئاریاکی) سەرەڕای فڕۆکەی جەنگی لە هەر چوار وڵات لە مانۆڕ و مەشقە سەربازییەکەدا بەشداری دەکەن.




باسنيوز
Top