دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا

دوایین ژمارەی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا


ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 123 ملیۆن و 493 هەزار و 494 کەس.

بەپێی خشتەی ئەمڕۆ یەکشەممە 21-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، پیرۆ، چیک، ئەندەنووسیا، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا، بەلجیکا، ئیسرائیل، پورتوگال و عێراق.

هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 95 ملیۆن و 633 هەزار و 890 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.

هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 723 هەزار 935 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.





باسنيوز
Top