هەڵوێستی دەمیرتاش لەبارەی داخستنی هەدەپە

هەڵوێستی دەمیرتاش لەبارەی داخستنی هەدەپە
هاوسەرۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەوڵەکانی حکوومەتی تورکیا بۆ داخستن و قەدەغەکردنی هەدەپە، ئاشکرا کرد.

سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەهدەپە لە پەیامێكدا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، داخستنی هەدەپە بە کارێکی ”ئەوپەڕی بێئەخلاقی و تاوان دژی یاسا“ لە تورکیا، ناوبردووە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاندووە، ”یەكەمجارە“ پارتێكی سیاسی سەرکەوتوو لە هەڵبژاردن لە لایەن پارتێكی ترەوە داوای یاسایی لەسەر تۆمار بكرێت و داوای داخستنی بکرێت.

دەمیرتاش هۆشداریی داوەتە لایەنە سیاسییە تورکییەکان و رایگەیاندووە، هەر لایەنێک ببێتە هاوبەشی ”تاوان“ی داخستنی هەدەپە، ”دەبێت بزانێ هەرگیز لەبیری ناكەین“.

حکوومەتی تورکیا لەڕێی داواکاری گشتیی کۆماری تورکیاوە و بە پاساوی بوونی پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـەوە، هەوڵی قەدەغەکردن و داخستنی هەدەپە دەدات.












باسنيوز


Top