کوڕەکەی ترەمپ گاڵتە بە بەربوونەوەی بایدن دەکات
رۆژی هەینی 19-3-2021، گرتە ڤیدیۆییەک لە میدیاکان بڵاو بووەوە و تێیدا دەردەکەوێت، جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی سەرکەوتن بەسەر پەیژەکانی فڕۆکەکەی، چەند جارێک بەردەبێتەوە.
دوای رووداوەکە، کۆشکی سپی رایگەیاند، بەهۆی (با)وە جۆ بایدن بەربووەەتوە.
جۆنیۆری کوڕە گەورەکەی دۆناڵد ترەمپ گرتەیەکی ڤیدیۆیی دروستکراوی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، بڵاو کردووەتەوە و نووسیویەتی، بەربوونەوەکە بەهۆی (با)وە نەبووە.
گرتە ڤیدیۆییەکەی جۆنیۆر ترەمپ بەشێوەیەک دروست کراوە، کە دۆناڵد ترەمپی باوکی خەریکی یاریی گۆڵفە و بە توندی لە تۆپەکە دەدات و تۆپەکەش بەر سەری جۆ بایدن دەکەوێت، بۆیە بەردەبێتەوە.
باسنيوز
