ئەمریکا 10 هاووڵاتیی ئێرانی بە پێشێڵکردنی سزاکانی سەر تاران تۆمەتبار دەکات

ئەمریکا 10 هاووڵاتیی ئێرانی بە پێشێڵکردنی سزاکانی سەر تاران تۆمەتبار دەکات
داواکاری گشی ئەمریکا 10 هاوووڵاتیی ئێرانی بە پێشێڵکردنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر ئێران، تۆمەتبار دەکات.

نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەمریکا لە لۆس ئەنجلۆس رایگەیاندووە، تۆمەتبارەکان هەشت پیاو و دوو ژنن و لە دەرەوەی ئەمریکان و دەستگیر نەکراون و رەتیشی کردووەتەوە هیچ زانیارییەک لەبارەی داواکردنیان لە وڵاتان بۆ دەستگیرکردنی ئەو 10 ئێرانییە، ئاشکرا بکات.

تریسی ویلکنسۆن، جێگری داواکاری گشتیی ئەمریکی لە لۆس ئەنجلۆس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئەو 10 هاووڵاتییە ئێرانییە بە مامەڵەکردن بە بەهای 300 ملیۆن دۆلار لە جیاتی حکوومەتی ئێران، سزاکانی سەر ئێرانیان پێشێڵ کردووە.



باسنيوز
Top