ئەردۆغان لە رێککەوتنێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پاراستنی ژنان دەکشێتەوە

ئەردۆغان لە رێککەوتنێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پاراستنی ژنان دەکشێتەوە
سەرکۆماری تورکیا وڵاتەکەی لە رێککەوتنێکی نێودەوڵەتیی تایبەت بە پاراستنی ژنان، دەکشێنێتەوە.

میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، کە رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرکۆماری ئەو وڵاتە لە رێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی لە رێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ، کشاوەتەوە.

رێککەوتننامەی ئیستەنبوڵ لە ساڵی 2011 لە ئیستەنبوڵ لەلایەن ئەنجوومەنی ئەوروپا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، بەستراوە و تورکیاش لە هەمان ساڵدا، چووبووە ناو رێککەوتنەکە.

تا ئێستا حکوومەتی تورکیا بە فەرمی هۆکاری کشانەوەی وڵاتەکەی لە رێکەوتننامەکە، ئاشکرا نەکردووە.



باسنيوز
Top