سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ ئەفغانستان دیاریدەکات
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان دیبلۆماتکاری فەڕەنسی بەناوی (ژان ئارنۆ) وەکو نوێنەری تایبەتی خۆی بۆ ئەفغانستان و ناوچەکانی دەوروبەری دیاریکرد
ئارنۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ ئەفغانستان و سەرۆکی شاندی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ یارمەتیدانی ئەفغانستان ( یۆناما ) دیبۆرا لیۆنزدا کاردەکات.
سکرتێری گشتی داوای لە دیبلۆماتکارە فەڕەنسیەکە کردوە یارمەتی بدات لە گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ململانێکانی ئەفغانستان
لەوبارەیەوە، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان ستیڤان دوجاریک وتی،" سکرتێری گشتی داوای لە دیبلۆماتکارە فەڕەنسیەکە کردوە یارمەتی بدات لە گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ ململانێکانی ئەفغانستان."
پێشتر ئارنۆ وەکو نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان کاریکردوە بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە کۆڵۆمبیا و شارەزایی هەیە لە کاروباری ئەفغانستاندا.
وتیشی،" دیاریکردنی ڕەنگدانەوەی پابەندبونی بەردەوامی نەتەوە یەکگرتوەکانە بە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ ململانێکان."
ڕاگەیاندنی نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان ماوەیەکی کەم پێش دەستپێکردنی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان حکومەتی ئەفغانستان و تاڵیبان دێت لە مۆسکۆ، بە ئامادەبونی نوێنەرانی هەریەک لە وڵاتانی ئەمەریکا و پاکستان و چین.
خەندان
