ئەفغانستان.. پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەران تەقێندرایەوە

ئەفغانستان.. پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەران تەقێندرایەوە


تەقینەوەیەک پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەرانی لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، کردە ئامانج.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-3-2021، بۆمبێکی چێندراو بە پاسێکی گواستنەوەی فەرمانبەران لە کابوڵ تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەست داوە و 11 کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە رووداوێکی دیکەدا، فڕۆکەیەکی سەربازی لە ناوەڕاستی ئەفغانستان کەوتە خوارەوە و تێکشکا و بووە هۆی گیان لەدەست دانی نۆ سەربازی ئەفغانی.





باسنيوز
Top