سەرۆکی وڵاتێک بە پەتای کۆرۆنا گیانی لەدەست دا
سەرۆکی وڵاتێکی ئەفریقی بەهۆی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا بە سەختی، گیانی لەدەست دا.
سامیە حەسەن، جێگری جۆن ماگوفولی، سەرۆکی تانزانیا، کۆچی دوایی ماگوفولی لە تەمەنی 62 ساڵی، لە رۆژی چوارشەممە 17-3-2021، راگەیاندووە.
پێشتر توندۆ لیسۆ، رێبەری ئۆپۆزیسیۆنی تانزانیا رایگەیاندبوو، بارودۆخی تەندروستیی ماگوفولی زۆر خراپە و بە بێهۆشی براوەتە نەخۆشخانەیەکی کینیا و لەوێش گوازراوەتەوە هیندستان.
جۆن ماگوفولی، لە ساڵی 1959 لەدایک بووە و لە ساڵی 2015ـەوە تا رۆژی کۆچی دوایی، سەرۆکی تانزانیا بوو.
تانزانیا وڵاتێکی ئەفریقییە و کەوتووەتە رۆژهەڵاتی ئەو کیشوەرە و بەپێی زانیارییەکانی ویکیپێدیا، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 56 ملیۆن کەسە.
باسنيوز
