ژمارەی ئەمڕۆی تووشبوو و مردووانی کۆرۆنا
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتە 121 ملیۆن و 875 هەزار و 687 کەس.
بەپێی خشتەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-3-2021ـی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئەو وڵاتانەی زۆرترین تووشبووی پەتای کۆرۆنایان هەیە، بریتین لە: ئەمەریکا، بەرازیل، هیندستان، رووسیا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا، تورکیا، ئەڵمانیا، کۆڵۆمبیا، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا، ئێران، باشووری ئەفریقیا، ئۆکرانیا، ئەندەنووسیا، پیرۆ، چیک، هۆڵەندا، کەنەدا، چیلی، رۆمانیا، ئیسرائیل، پورتوگال، بەلجیکا و عێراق.
هەروەها لە سەرانسەری جیهاندا، 94 ملیۆن و 509 هەزار و 143 کەس تووشبووی پەتاکە چاک بوونەتەوە.
هەر بەپێی خشتەی ئەمڕۆ، تا ئێستا دوو ملیۆن و 694 هەزار 594 کەس لە سەرانسەری جیهان بە پەتای کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە.
باسنيوز
